هەواڵ
عیراق فەوجێكی داعش دەگەڕێنێتەوە بۆ جەلەولا
وەزارەتی ناوخۆی عیراق بەبڕیارێك هەوڵی گەڕانەوەو دەستبەكاربوونی فەوجێكی فریاكەوتنی پۆلیس بۆ جەلەولا دەدات و بەرپرسێكی پۆلیسی خانەقینیش رایدەگەیەنێت: ئەو فەوجە هاوكاری داعشیان كردوەو رێگەنادرێت دووبارە بگەڕێنەوە.

فەرهاد ڕەفعەت لێپرسراوی پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوان لەقەزای خانەقین بەSNNی راگەیاند: وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڕیاریداوە دووبارە فەوجێكی پۆلیسی فریاكەوتنی جەلەولا بگەڕێنێتەوە ناوچەكە، كەزۆربەی پۆلیسەكانی ئەو فەوجە لەپێكهاتەی عەشیرەتی (كەرەوی)ن و پێشتر چەكداری داعش بوون لەسنوورەكەدا.

وتیشی"لە 12ی نیسانی 2014، كاتێك داعش لە سنووری ناحیەی جەلەولاو سەعدییە جموجۆڵیان دەستپێكرد، ئەو فەوجە هاوكارییەكی زۆری چەكدارانی داعشیان كرد لەڕووی مرۆیی و لۆجستییەوە".

بەوتەی ئەو لێپرسراوەی پۆلیس، بەهیچ شێوەیەك ڕێگەنادرێت ئەو فەوجە دووبارە بگەڕێتەوە ناحیەكە كە ژمارەیان 421 پۆلیسە.


SNN:

شاهۆ ئیبراهیم - گەرمیان

 6 ڕۆژ پێشتر - Jul 17 2017 5:29PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.