هەواڵ
عەلی باپیر: كاك مەسعود دۆخەكەی تێكدا
ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، هێرشێكی توند دەكاتە سەر سەرۆكی پارتی و رایدەگەیەنێت: هەرچەندە پارتی ئامادەیی خۆی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە دەربڕیوە، بەڵام قسەكانی بارزانی دۆخەكەی تێكدا.

عەلی باپیر، دوای كۆبونەوەكەی لەگەڵ وەفدێكی باڵای ئێران، رایگەیاند:" دۆخەكە پێویستە دووبارە ئاسایی بكرێتەوە، چونكە دوای ئەوەی فازیل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی سەردانی كردین و پێی وتین پارتی ئامادەیە دۆخەكە ئاسایی بكاتەوە، ئەم پەیامەیان بەگۆران گەیاندوەو گۆڕان پێی باش بوە، بەڵام قسەكانی بارزانی لە یەكێتی ئەوروپا دۆخەكەی تێكداوە.

وتیشی: ئێستا دووبارە پێویستە دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە، پاشان كار لەسەر ریفراندۆم بكرێت.

سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران لەدوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ئەو ووڵاتە، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی ئاشكرایكرد، ئێران هەڵوێستی خۆی هەیەو بە لایەنە پەیوەندیدارەكانی گەیاندووەو ئەمانیش پێیان وتون ریفراندۆم مافێكی رەوای گەلی كوردە، بەڵام پێویستە بڕیارە چارەنوسسازەكان كۆدەنگی لەسەر بێت.


SNN:

ئارام سەرحد

  2 مانگ پێشتر - Jul 17 2017 5:48PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.