هەواڵ
دەستبەسەر بڕێكی زۆر (گازۆ)دا دەگیرێت
لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی، بڕێكی زۆر بەرهەمی (گازۆ) بەهۆی خراپبوونی پێكهاتەكەیەوە، لەناودەبات و خاوەنەكەشی رووبەڕووی سزای یاسایی دەكاتەوە.

 بەگوێرەی راگەیاندراوێكی راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، كە وێنەیەكی

بۆ SNN ناردووە، لە ماوەی رابروودا، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت، دەستیان بەسەر بڕی یەك تۆن و 400 كیلۆگرام گازۆدا گرت، كە پاش سێ جار پشكنین، دەركەوت گونجاو نییە بۆ خواردن، بەڵام خاوەنەكەی بەنیاز بووە لە ئامادەكردنی شرینیدا بەكاری بهێنێت.

هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە "خالید محەمەد، سەرۆكی لیژنەی لەناوبردنی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاندووە كە لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی، بڕیاردرا گازۆكە لەناوببرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕووی سزای یاسایی بكرێتەوە.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Jul 17 2017 6:19PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.