هەواڵ
ئێران پەیامێك ئاراستەی هەرێم دەكات
ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، هۆشداری لە لێكەوتە خراپەكانی ریفراندۆم لەسەر هەرێمی كوردستان دەدات و راشیدەگەیەنێت: ئەو پرۆسەیە دەبێتە هۆی كەنارگیربوون و لاوازبوونی هەرێم و عیراق بەگشتی.

عەلی شەمخانی، لەمیانەی پێشوازیكردنی لە وەفدە باڵاكەی یەكێتی بە سەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی، كە بە سەردانێك لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێرانن، وێڕای گفتوگۆكردن لەسەر دوایین پەرەسەندنەكانی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق، رایگەیاند:" سەركەوتنی پرۆسەی رزگاركردنی موسڵ و وەدەرنانی تیرۆریستانی داعش لەناوچەكە، ئومێدی ئایندەیەكی باشتری بۆ عیراقی یەكگرتوو لێدەكرێت، هەروەك دەرفەتێكیش دەبێت بۆ زاڵبوون بەسەر پیلانە دەرەكییەكان كە ئامانجی لێی دۆزینەوەی خاڵی لێكترازانە لە عیراقدا.

ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران، لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆمیش لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند:" هەرچەندە ئەو بابەتە سەنجڕاكێشە، بەڵام لە راستیدا دەبێتە هۆی سەپاندنی گۆشەگیریی و گوشارخستنەسەر كوردانی عیراق، سەرەنجامیش بە لاوازبوونی هەرێم تەواو دەبێت.

وتیشی: داواكردن بۆ جیابوونەوەی هەرێم لە عیراق لەرێگای ریفراندۆمەوە، هیچ كام لە داواكاری و پێداویستییە راستەقینەكانی گەلی كورد بەدیناهێنێت.

شەمخانی خواستی وڵاتەكەشی بەرامبەر گەلی كوردو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكراكرد، كە بریتییە لە بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری و پەرەپێدانی ئابووری.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فارس


SNN:

بەشی ھەواڵ

 6 ڕۆژ پێشتر - Jul 17 2017 6:41PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.