هەواڵ
پارێزگای كەركوك پێكهێنانی هێزی توركمانی رەتدەكاتەوە
لیژنەی ئەمنی پارێزگای كەركوك، پێكهێنانی هێزێكی سەربازی توركمانی پشتبەستوو بە توركیا ڕەتدەكاتەوە و هاوڵاتیانی شارەكەش بەسەرجەم پێكهاتەكانیەوە دڵنیا دەكاتەوە كە لە لایەن هێزی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیسەوە پارێزراون.

 لە بەیاننامەیەكدا كە لە لایەن نوسینگەی ڕۆژنامەوانی پارێزگاری كەركوك و سەرۆكی لیژنەی  ئەمنی پارێزگاكەوە بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە كە لیژنەی ئەمنی و ئیدارەی كەركوك و هاوڵاتیانی شارەكە، پێكهێنانی وەها هێزێك كە لەلایەن وڵاتێكی دراوسێوە، یان هەر وڵاتێكی تری بیانییەوە‌ پشتگیری بكرێت، بە هەموو شێوەیەك ڕەتدەكەنەوە و تەئكید دەكەینەوە كە پاراستنی سەروماڵی سەرجەم هاوڵاتیان، بە هەموو پێكهاتەكانەوە، لەلایەن هێزی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشەوە  دەپارێزرێت، كە شەو و ڕۆژ لە خەمی ئەو ئەركەدان و‌ قوربانی زۆریان لەو پێناوە داوە.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی پارێزگاری كەركوك دەشڵێت: پێكهێنانی هێزی لەو شێوەیە، كارێكە دژ بە بنەماكانی دەستوری عیراقەو هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمنی وڵات بە گشتی و شاری كەركوك بە تایبەتی، هەلێكیشە كە هەندێك بۆی دەگەڕێن بۆ نانەوەی دووبەرەكی و پشێوی نانەوە لە نێوان پێكهاتەكاندا، كە برایەتی لە نێوانیاندا بەرقەرارە.

بەیاننامەكە ئەوەشی خستۆتە ڕوو كە هەر هاوڵاتییەك لە هەر پێكهاتەیەك بێت و بیەوێت وەك تاك خۆبەخشانە لە ڕێگای یاسایی، لە ڕیزەكانی هێزی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنییەكاندا خزمەت بكات، دەرگا بۆی واڵایە بۆ خزمەتكردن لە ڕیزەكانی هێزە ئەمنییەكاندا، بۆ سەقامگیركردنی ئەمن و ئاسایش و ڕوبەڕوو بونەوەی كێشەكان، بە تایبەتی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Jul 17 2017 6:56PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.