هەواڵ
شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی دیكەی گەرما، هەرێمی كوردستان بگرێتەوەو بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمیش دەڵێت: لەهەندێ ناوچەی باشووری هەرێم، چاوەڕوان دەكرێت پلەی گەرما بگاتە سەرووی 50 پلەی سەدی.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بومەلەرزەكانی هەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند: تاوەكو ڕۆژی چوارشەممە دوو بۆ سێ پلە، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوەو لەڕۆژی پێنجشەممەشەوە ڕوو لەدابەزین دەكەن.

وتیشی: پێشبینی دەكرێت لەهەولێر پلەی گەرما بگاتە 46 و لەسلێمانی و دهۆكیش 45 پلە، بەڵام لەسنوری باشوری هەرێمی كوردستان، بەتایبەت خانەقین و ناوچەی گەرمیان و خورماتوو، پێشبینی دەكرێت پلەی گەرما بگاتە سەرووی 50 پلەی سەدی، ئەو ڕێژەیەش لەكاتژمێر 2- 4ی پاشنیوەڕۆ تۆمار دەكرێت.

فازڵ ئیبراهیم، ئەو زانیارییانەشی رەتكردەوە كە لەهەندێ پەیج و تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاوكراونەتەوە، گوایا پلەكانی گەرما لەهەرێم بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوەو دەگاتە 70 پلەی سەدی، لەوبارەیەوە وتی: شارەزاییەكی ئەوتۆیان نییە لەبوارەكەدا، هەربۆیە زانیاری هەڵە لەسەر ڕەوشی كەشوهەوا بڵاودەكەنەوە.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 6 ڕۆژ پێشتر - Jul 17 2017 7:18PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.