هەواڵ
ئاسایش پێنج تیرۆریستی سەر بە داعش دەستگیر دەكات
هێزەكانی ئاسایشی كەركوك، پێنج تیرۆریستیان لەسنووری قەزای داقوق دەستگیركرد، كە سەر بە گروپی تیرۆریستی داعشن و لەلایەن دادگاوە داواكراون.

نەقیب فەرهاد حەمەعەلی، لێپرسراوی بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركوك، بە SNN ی راگەیاند:" دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر بوونی ژمارەیەك تیرۆریست، ئەمڕۆ ١٧ ی تەموزی 2017، لە هەڵمەتێكدا لە قەزای داقوق، پێنج تیرۆریستی داواكراو دەستگیركران.

وتیشی: تیرۆریستە دەستگیركراوەكان، لە نەتەوەی عەرەبن و خەڵكی گوندەكانی قەزای حەویجەو ناحیەی عەباسین.

ئەو لێپرسراوەی ئاسایشی كەركوك، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تیرۆریستەكان لەلایەن دادگای لێكولینەوەی كەركوكەوە بە مادەی ٤ ی تیرۆر داواكراوبوون و بەشێكیشیان پێشتر چەكداری داعش بوون و دەستیان هەبووە لەچەندین كردەوەی تیرۆریستی، ئەوانی دیكەش شانەی نوستووی داعش بوون و رۆژانە زانیارییان دەگەیاندە چەكدارانی ئەو گروپە.


SNN:

هەردی عادل

  4 مانگ پێشتر - Jul 17 2017 7:42PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.