هەواڵ
حکومەتی ھەرێم روونکردنەوە لەسەر داھاتی نەوت دەدات
حكومەتی هەرێم روونكردنەوە لەسەر دەستبەسەرداگرتنی داهاتی نەوت لەلایەن توركیاوە دەدات و وتەبێژەكەشی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی لەنێوان بانكی نێرەرو بانكی وەرگر، گواستنەوەی پارە پەكی كەوتبوو، ئێستاش كێشەكە چارەسەركراوە.

سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی حكوومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە: هەندێك لە دەزگا نابەرپرسەكانی ڕاگەیاندن، هەواڵێكی چەواشەكارییان بڵاوكردووەتەوە گوایە بە هۆكاری سیاسی لە توركیاوە دەستبەسەر داهاتی نەوتی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا گیراوەو ڕێگری لێكراوە بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان.

ئاشكراشیكردووە: سەرلەبەری ئەم هەواڵە دروستكراوو چەواشەكارییە و لەهەموو ڕاستییەكەوە دوورە، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی نێوان بانكی نێرەرو بانكی وەرگر چەند ڕۆژێك پرۆسەی گواستنەوەی پارە پەكی كەوتبوو، بەڵام لە كۆتاییدا كێشەكە چارەسەركراو ئێستا پرۆسەی گواستنەوەی داهاتی نەوت لە نێوان هەردوو بانكەكەدا بە شێوەیەكی ڕێكوپێك بەڕێوەدەچێت.

دوێنێ میدیای فەرمی گۆڕان بڵاویكردەوە، حكومەتی توركیا رێگری لە گواستنەوەی داهاتی نەوتی هەرێم كردووە، كە لە هالك بانك دادەنرێت، بەو هۆیەشەوە دابەشكردنی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران دواكەوتووە. 


SNN:

بەشی هەواڵ

 6 ڕۆژ پێشتر - Jul 17 2017 8:08PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.