هەواڵ
گۆڕان ڕاپۆرتێکی نھێنی وەزارەتی دارایی ئاشکرادەکات
میدیای فەرمی گۆڕان ڕاپۆرتێکی نھێنی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم ئاشکرا دەکات کە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووەو لەخراپی دۆخی دارایی ئاگاداریکردۆتەوە کە "چیتر بەم جۆرە ناتوانن موچە دابەشبکەن"، ئەگەر پارەی نەوت نەگەڕێننەوە بۆ ھەرێم.

بەگوێرەی راپۆرتە هەواڵێكی میدیای فەرمی گۆڕان، رۆژی یەكشەممە وەزارەتی دارایی كۆبونەوەیەكی لە دیوانی وەزارەت ئەنجامداوە و چەند بەڕێوەبەرێك ‌و راوێژكارێكی دارایی تێدا ئامادەبون، راپۆرتێكیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردوە و تێیدا ئاماژەیان بەوەكردوە ئەگەر پارەی نەوت رانەكێشن، توانای پێدانی موچەیان نابێت، هەر بۆیە نێچیرڤان بارزانی داوای لە مەسعود بارزانی كردووە بێتەسەر خەت.

لەهەواڵەكەدا هاتووە "(تۆڕی میدیای گۆڕان) لە رێگەی سەرچاوەیەكی تایبەتەوە زانیویەتی، كە بارزانی نامەیەكی ئاراستەی ئەردۆغان كردوە تا ئەوكاتە گفتوگۆ دەكەن، پارەی نەوتیان بۆ رەوانە بكات، بە زارەكیش رەزامەندی لەسەر داواكارییەكانی ئەنكەرە دەربڕیوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم لەسەر زاری وتەبێژەكەیەوە، زانیارییەكانی میدیای گۆڕانی بە دەنگی ناڕاست و چەواشەكار وەسفكردووەو ئاشكراشیكردووە، ئەو گرفتە تەكنیكییەی لەنێوان هەردوو بانكی نێرەر و وەرگری پارەی داهاتی نەوتی هەرێم دروستببوو، چارەسەر كراوە.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 6 ڕۆژ پێشتر - Jul 17 2017 8:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.