هەواڵ
پارتی پەیوەندی بەگۆڕانەوە دەكات
بەرپرسێكی پارتی ئاشكرای دەكات حزبەكەی پەیوەندی بەبزوتنەوەی گۆڕانەوە كردووەو داوای لێكردووە بەبێ مەرج پەرلەمان كارا بكرێتەوە، بەڵام بەو جۆرەی كە لە بەرژەوەندی پرۆسەی ریفراندۆمدا بێت، دەشڵێت:" هەڵوێستی گۆڕان لەو بارەیەوە ئیجابی بووە".


هێمن هەورامی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی، لە لێدوانێكدا بۆ میدیایەكی سەر بە حزبەكەی، ڕایگەیاند: دوێنێ لەسەر راسپاردەی مەسعود بارزانی، پەیوەندی راستەوخۆ بەگۆڕانەوە كراوە، كە ڕازی بن لەبەرژەوەندی پرۆسەی ریفراندۆم، بەبێ مەرج پەرلەمان كارا بكەنەوە، بەلای ئێمەشەوە هەڵوێستەكەیان ئیجابی بووە، ئێستاش وەك پارتی چاوەڕوانی وەڵامی فەرمی ئەو بزوتنەوەیە دەكەین.

وتیشی:" ئەگەر ئەمشەو وەڵاممان بدەنەوە، ئامادەین سبەینێ سەردانیان بكەین و لەگەڵیاندا كۆببینەوە".

سەبارەت بەشێوازی كاراكردنەوەی پەرلەمان و چارەسەری كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم، هێمن هەورامی وتی: "گۆڕان بۆئەوەی لەو ئیحراجییە دەربچێت، پەرلەمان دەتوانێت دانیشتنی ئاسایی خۆی دەستپێبكاتەوەو لەبری ئەوەی یاسا دەربكات، بەكۆی دەنگ بڕیارێك بۆ پشتگیری لەریفراندۆمی 25ی ئەیلولی ئەمساڵ دەربكات".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  4 مانگ پێشتر - Jul 17 2017 9:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.