هەواڵ
چارەسەری موچەی فەرمانبەران دەكرێت .. هیچ موچەیەكیان نافەوتێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی سبەینێدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ بودجەی تەواوكاری دەكات، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانیش رایدەگەیەنێت: لەگەڵ حكومەت رێككەوتووین بەتەوافوق بودجەكە تێپەڕێنرێت، بەشێویەك چارەسەری موچەی فەرمانبەران كراوەو ئەمساڵ هەر (12) موچەكەیان وەردەگرن و هیچ موچەیەكیان نافەوتێت.

ئەحمەد حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی راگەیاند: لەبارەی شێوازی تێپەڕاندنی بودجەی تەواوكاری كە ئێستا گەیشتۆتە ئەنجومەنی نوێنەران و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە، دوو كۆبوونەوەمان لەگەڵ حكومەت كردووەو رێككەوتووین لەسەر ئەوەی ئەو بودجەیە بەتەوافوق تێپەڕێنرێت.

وتیشی: "بۆ تێپەڕاندنی بودجەكە، مەرجی ئەوەمان داناوە كە حكومەت هەندێك لەسكاڵاكانی لەسەر یاسای بودجە بكشێنێتەوە".

راشیگەیاند: راپۆرتی لیژنەی دارایی لەسەر بودجە تەواوكاری ئامادەكراوەو رۆژی سێشەممە خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت و تەنها دەنگدانی لەسەر دەمێنێت.

سەبارەت بەچارەسەركردنی موچەی فەرمانبەران كە پێشتر وەزارەتی دارایی لەبەیانی داراییدا ئاماژەی بەوەكردبوو، ئەمساڵ تەنها (10) موچە دەدرێت بەفەرمانبەران، ئەحمەد حاجی رەشید وتی: "لەیاسای بودجەدا (35) تریلیۆن دینار بۆ موچەی فەرمانبەران تەرخانكراوەو بەشی موچەی فەرمانبەران دەكات، بەڵام وەزارەتی دارایی لەبەیانی مالیدا داوای بڕێك پارەی دیكەی كردبوو بۆ موچە".

وتیشی: "لەبودجەی تەواوكاریدا چارەسەر موچەی فەرمانبەران كراوەو ئەو (35) تریلیۆنەی بۆ موچە دانرابوو بەشی موچە هەر (12) مانگەكەی فەرمانبەران دەكات، بۆیە چیتر بەیانی مالی وەزارەتی دارایی میسداقیەتی نەماوەو باوەڕمان پێی نییە".


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 6 ڕۆژ پێشتر - Jul 17 2017 9:47PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.