هەواڵ
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ دابه‌شكردنی‌ كاره‌بای‌ سلێمانیه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ دابه‌شكردنی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ماوه‌ی‌ پێدانی‌ كاته‌كانی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌ به‌هاوڵاتیان، به‌رپرسێكی‌ كاره‌باش ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، بڕیاردرابێت كاره‌بای‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان كه‌مبكرێته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ردا ماوه‌ی پێدانی‌ كاره‌بای‌ نیشتمانی‌ زیادبكرێت.


هیوا عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دابه‌شكردنی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "تائێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ پێدانی‌ كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان كه‌مبكرێته‌وه‌ به‌هۆی گرانبونی‌ نرخی‌ گازوایله‌وه‌".

وتیشی:"خاوه‌نی‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان هاوشێوه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ به‌رده‌وام له‌خه‌می‌ دابینكردنی‌ كاره‌بادان بۆ هاوڵاتیان".

ڕونیشكرده‌وه‌، لیژنه‌یه‌كی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌نێوان خاوه‌نی‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كاره‌بادا هه‌یه‌و مانگانه‌ كۆبونه‌وه‌ ده‌كرێت و بڕیار له‌باره‌ی‌ ماوه‌ی‌ پێدانی‌ كاته‌كانی‌ كاره‌با به‌هاوڵاتیان ده‌درێت".

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیارێك له‌باره‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ پێدانی‌ كاره‌بای‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان بدرێت، ئه‌وا ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه‌و تائێستاش هیچ بڕیارێكی‌ له‌وشێوه‌یه‌یان نه‌داوه‌".

سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كاره‌بای‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان به‌هۆی گرانبونی‌ نرخی‌ گازه‌وه‌، هیوا عه‌بدوڵڵا وتی:"ئه‌گه‌ر ماوه‌ی‌ پێدانی‌ كاره‌بای‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان كه‌مبكرێته‌وه‌، ئه‌وكات ئێمه‌ش ڕێوشوێنی دیكه‌ ده‌گیرینه‌به‌ر".

لێدوانی‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ كاره‌با له‌كاتێكدایه‌ن چوارشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو، مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانی‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هۆی‌ گرانبونی‌ نرخی‌ گازه‌وه‌، له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێردا چوار كاتژمێر ماوه‌ی‌ پێدانی‌ كاره‌بای‌ مۆلیده‌یان به‌هاوڵاتیان كه‌مكرده‌وه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  4 مانگ پێشتر - Aug 12 2017 2:40PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.