هەواڵ
سبەینێ سلێمانی پڕۆژە گرنگەكە ئاڕاستەی حكومەت دەكات
سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە رەسمی پڕۆژەی لامەركەزییەتی كارگێڕی و دارایی پارێزگاكە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات، بەرپرسێكی ئەنجومەنەكەش رایدەگەیەنێت"حكومەت لەبەرامبەر ئەو پڕۆژەیە توشی وەهم بوە".

ئەنوەر تاهیر جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەSNNی راگەیاند: سبەینێ 13ی ئابی 2017، پڕۆژەی لامەركەزییەتی كارگێڕی و دارایی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەكرێت، بەمەبەستی دیراسەكردن و دواتر پەسەندكردنی یان رەتكردنەوەی.

وتیشی"لەدوای پەسەندكردنی پڕۆژەكە لە ئەنجومەنی پارێزگاوە، لیژنەی یاسایی ئەنجومەنەكە داڕشتنەوەی بۆ پڕۆژەكە كردوەو خاڵە پۆزەتیڤەكانی سیستمی لامەركەزی و كەمكردنەوەی بارگرانیەكانی حكومەتی روونكردۆتەوە".

سەبارەت بەوەی ئایا پێشبینی دەكرێت ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەكە پەسەند بكات، ئەنوەر تاهیر دەڵێت: حكومەتی هەرێم توشی وەهمێك بووە، كە بە دابەزاندنی دەسەڵاتەكانی بۆ پارێزگاكان دەترسێت و وادەزانێت بەجێبەجێكردنی ئەو سیستمە پارێزگاكان دەبن بە هەرێم.

ئەوەشی وت"ئەگەر حكومەت دەیەوێت دادپەروەری و شەفاف بون لەداهاتەكاندا هەبێت، دەبێت پەسەندی بكات". 


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Aug 12 2017 3:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.