هەواڵ
موچەی ئەم توێژە پاشەكەوتی لەسەرناكرێت و سیستمە نوێیەكەش نایگرێتەوە
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم پەیامێك ئاراستەی كەسوكارو وارسی شەهیدان دەكات و دڵنیایان دەكاتەوە سەبارەت بەسیستمی نوێی موچەو بەرپرسێكی باڵای ئەو وەزارەتەش ڕایدەگەیەنێت، "هیچ گۆڕانكاریەك لەبڕی موچەی ئەو توێژەدا ناكرێت"، دەشڵێت:"ئەگەر سیستمی نوێی موچەش پەیڕەوبكرێت، دەستكاری موچەی وارسی شەهیدان ناكرێت".

حكومەتی هەرێم ئاشكرایكردوە، سەرقاڵی ئامادەكردنی سیستمێكی نوێی موچەیە بەجۆرێك هەر موچەخۆرێك لە70%ی موچەكەی بەر لەقەیرانی پێبدرێت، بەڵام ڕون نییە ئاخۆ ئەو سیستمە  موچەی خانەوادەی شەهیدان دەگرێتەوە یاخود نا.

ئەحمەد مام ڕەسوڵ بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزارییەكان لەوەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم بەSNNی ڕِاگەیاند، "بەهیچ شێوەك موچەی وارسی شەهیدان  كەمناكرێتەوە، جگەلەوەش ئەو سیستمە نوێیەی باسیدەكرێت موچەی كەسوكاری شەهیدان ناگرێتەوە".

وتیشی:"موچەی كەسوكاری شەهیدان بەبەراورد بەكەمئەندامانی سەنگەرو خانەنشینی سەربازی موچەكانیان زۆركەمە، جگەلەوەش چەندجارێك بەڕەسمی داوامان لەحكومەت كردوە موچەی وارسی شەهیدان زیادبكرێت، بەڵام تائێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە".

بەرپرسەكەی وەزارەتی شەهیدان ئەوەشی ڕونكردەوە، هەر گۆڕانكارییەك لەسیستمی موچە بكرێت و تایبەتبێت بەكەمكردنەوە بەتایبەت دوای هەڵگرتنی سیستمی پاشەكەوت، موچەی كەسوكاری شەهیدان ناگرێتەوەو سیستمەكەیان لەسەر پەیڕەوناكرێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Aug 12 2017 3:19PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.