هەواڵ
چەكەكانی پێشمەرگە دەدرێن بەحەشدی شەعبی..كەنەدا زانیاریی ئاشكرادەكات
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لەسەر ناردنی چەك لەلایەن كەنەداوە بۆ پێشمەرگەو دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن بەغداو پێدانی بەحەشدی شەعبی ڕونكردنەوە دەدات، ئەمینداری گشتی ئەو وەزارەتەش ڕایدەگەیەنێت، "هیچ زانیاریەك لەوبارەیەوە بەئێمە نەدراوە".

مێدیاكانی كەنەدا بڵاویانكردۆتەوە، بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنیان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە ڕەوانەكردوە، بەڵام لەلایەن بەغداوە دەستیان بەسەرداگیراوەو دراون بەحەشدی شەعبی.

فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لەلێدوانێكدا بەSNNی ڕاگەیاند، "لەسەر ئەو زانیاریانەی بڵاوبونەتەوە، ئێمە زانیاریمان نییە".

بەرپرسەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی ڕونكردەوە، "ماوەیەك لەمەوبەر كەنەدا بەڵێنی پێداین بۆ یەك فەوجی پێشمەرگە چەك دەنێرن، بەڵام دوای بەدواداچون لەنەناردنی، كەنەدا پێیڕاگەیاندین دەبێت ڕەزامەندی لەحكومەتی عیراق وەربگرین".

ئەوەشی وت:"دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیش لەلای بەغداوە، بەڵام چەكەكان هەر نەگەیشتنە دەست وەزارەتی پێشمەرگە، دوای دوای بەدواداچونی زیاتریشمان، هیچ زانیاریەكمان لەنەناردنی چەكەكان دەستنەكەوت".


SNN:

خێڵان ڕەئوف

  2 مانگ پێشتر - Aug 12 2017 3:55PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.