هەواڵ
تەندروستی پەیامێكی بەپەلە ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات
تەندروستی پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات و ئاشكرایدەكات، حاڵەتەكانی سكچون و ڕشانەوە بەشێوەیەكی بەرچاو ڕویان لەزیادبون كردوە، لەو ڕوەشەوە داوایان لێدەكات، لەم مانگەدا كەمترین چونە دەرەوەیان هەبێت.

د.میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "بەبەراورد بەمانگی ڕابردوو، ڕێژەی بڵاوبونەوەی پەتای سكچون و ڕشانەوە زیادیانكردوە بەتایبەت لەسێ ڕۆژی ڕابردودا".

سەبارەت بەمەترسی بڵاوبونەوەی پەتای كۆلێرا د.میران وتی:"حاڵەتەكان ئاسایین و نەگەیشتۆتە پەتای كۆلێرا".

وتیشی:"وەرزی گەرماو بەتایبەت ئەم مانگە، هۆكاری سەرەكیە بۆ بڵاوبونەوەی پەتای سكچون و ڕشانەوە بەتایبەت منداڵان، چونكە توانای بەرگرییان كەمترە".

داواشی لەهاوڵاتیان كرد، "خواردنی دەرەوە كەمبكەنەوە، چونكە بەهۆی گەرماوە زوتر خراپدەبن و خۆیان بپارێزن لەگەرما تاكاتێك گەرما بەرەو كەمبونەوە دەڕوات و پلەی گەرما دادەبەزێت و زۆر پێویست نەبێت لەماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە".


SNN:

خێڵان ڕەئوف

 هەفتە پێشتر - Aug 12 2017 4:17PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.