هەواڵ
گۆڕان داوای وەرگرتنەوەی متمانە لەئەنجومەنی نەوت و غاز دەكات
بزوتنەوەی گۆڕان چەند زانیاریەك لەبارەی كەیسی دانەغازو دۆڕاندنی 14 ملیار دۆلار لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ئاشكرادەكات، پەرلەمانتارێكی ئەو بزوتنەوەیەش دەڵێت:"گومانمان هەیە هەرێم ئەو پارەیەی دۆڕاندبێت"، دەشڵێت:"كار لەسەر بانگهێشتكردنی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای نەوت و غازی هەرێم بۆ پەرلەمان دەكەین و لەگەڵیان دەڕۆین تا ئاستی وەرگرتنەوەی متمانە لێیان".

ڕۆژی یەكی ئابی 2017، كۆمپانیای دانەغاز هەواڵی بردنەوەی كەیسێكیان لەدژی هەرێم بڵاوكردەوە كە بەهاكەی زیاتر بوو لە14 ملیۆن دۆلار.

د.شێركۆ حەمەئەمین پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، "لەسەر ئەو كەیسە ژمارەیەك پەرلەمانتار یاداشتێكیان ئاراستەی داواكاری گشتیی سلێمانی كردوەو تێیدا داوادەكەن كە لەسەر چ بنەمایەك حكومەت ئەو هەموو پارەیە دەدۆڕێنێت".

وتیشی:"وەك چۆن متمانەم بەو ژمارانە نییە كە حكومەت وەك قەرزی كۆمپانیاكان ئاماژەی بۆ دەكات، بەهەمانشێوە متمانەم بەوەش نییە كە حكومەت ئەو هەموو پارەیە بەدانەغاز بدۆڕێنێت".

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان گومانی هەیە كە حكومەت لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەدا رێكەوتبێت، بۆئەوەی پاساو بۆ چاكنەكردنی بژێوی خەڵك بهێنێتەوەو درێژە بدات بەسیاسەتی برسیكردن.

ڕاشیگەیاند، "ئەنجومەنی باڵای نەوت و غاز بەرپرسە لەكەیسی دانەغازو كۆی دۆسێی نەوت، بۆیە دەبێت لەئەگەری كاراكردنەوەی پەرلەمان، ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە بانگهێشتبكرێن و تائاستی وەرگرتنەوەی متمانە لەگەڵیان بڕوات".


SNN:

ئەركان جەبار

  2 مانگ پێشتر - Aug 12 2017 4:48PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.