هەواڵ
پارتی بڕیارێكی بارزانی رەتدەكاتەوە
دوای بڕیارەكەی مەسعود بارزانی كە جارێكی دیكە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندید ناكاتەوە، حزبەكەی پێداگری لەسەر مانەوەی ناوبراو لەو پۆستە دەكاتەوەو ئەندامێكی سەركردایەتی پارتیش رایدەگەیەنێت:" بێجگە لە سەرۆك بارزانی، هیچ كاندیدێكی ترمان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم نییە".

رۆژی 9ی ئابی 2017، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەمیانەی كۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئاینی، رایگەیاند:" داوام لە لایەنەكان كردووە، كەسێكی دیكە بۆ سەرۆكی هەرێم دابنێن و منیش دەورو تەسلیمی لەگەڵ دەكەم، لەبەر ئەوەی ئامادە نیم جارێكی تر خۆم بۆ ئەو پۆستە كاندید بكەمەوە".

لەوبارەیەوە، نەجات حەسەن ئەندامی سەركردایەتی پارتی، بەSNNی راگەیاند: ئەگەر بۆچوونم لەسەر ئەو پرسە وەربگیرێت، ئەوە سەرۆك بارزانی كاندید دەكەمەوە.

ئەو سەركردایەتییەی پارتی، هۆكارەكانی كاندیدكردنەوەی سەرۆكی حزبەكەی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم، بۆ چەند هۆكارێك گەڕاندەوەو وتی: "بارزانی خاوەنی ئەزموونێكی سیاسی زۆرەو سەركردەیەكی ناسراوی ناوچەكەو جیهانەو توانای بەڕێوەبەردنی وڵاتیشی هەیە".

وتیشی: هەموو ئەندام و سەركردایەتییەكی پارتی، مەسعود بارزانییە، بەڵام لەم قۆناغە گرنگ و هەستیارەدا، پێویستمان بە رەمزە، كە ئەویش مەسعود بارزانییە، هەموو كەسیش ناتوانێت ببێت بە رەمز.


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Aug 12 2017 4:49PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.