هەواڵ
وادەی سەردانەكەی وەفدی ریفراندۆم بەغدا دیاریكرا
بڕیاردرا رۆژی دووشەممە، وەفدی ریفراندۆم سەردانی بەغدا بكات و ئەندامێكی وەفدەكەش ئاشكرایدەكات، یەكەم كۆبوونەوەیان لەبەغدا، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق دەبێت.

ئەمڕۆ 12ی ئابی 2017، وەفدی ریفراندۆم بۆ سەردانیكردنی بەغدا، دوو كۆبوونەوەی ئەنجامداو سەرەنجام لەسەر دیاریكردنی رۆژی دووشەممە 14ی ئاب رێككەوتن بۆ ئەنجامدانی سەردانەكەیان بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عیراق لەسەر پرسی ریفراندۆم.

ماجد عوسمان، ئەندامی وەفدەكەی هەرێم بۆ بەغدا، بە SNNی راگەیاند:" یەكەم كۆبوونەوەمان لەبەغدا لەسەر پرسی ریفراندۆم، لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەبێت.

وەفدەكەی هەرێم بە سەرۆكایەتی د. رۆژ نوری شاەویس ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دەبێت، كارنامەی دەست وەفدەكەش، ئەو بڕگە دەستوریانە دەبێت كە تائێستا لەلایەن حكومەتی عێراقەوە جێبەجێ نەكراون.


SNN:

ئارام سەرحەد

  2 مانگ پێشتر - Aug 12 2017 5:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.