هەواڵ
بانگەوازێك ئاراستەی پێشمەرگە دەكرێت..تایبەتە بەموچە
ژمارەیەك لەهێزەكانی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەكەن، ماوەی چەند مانگێكە پلەیان بەرزكراوەتەوە، بەڵام موچەكانیان زیادینەكردوە، سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگەش بانگەوازێك ئاراستەی ئەو پێشمەرگانە دەكات و چەند ڕێگرییەكیش ئاشكرادەكات.

ئاری هەرسین سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، "پێشتر لەڕێگەی وەزارەتی پێشمەرگەوە بەدواداچونمان بۆ ئەو كێشەیە كردوە".

ڕەتیشیكردەوە، "هیچ سەربازێك هەبێت لەوەزارەتی پێشمەرگەو هێزەكانی پێشمەرگە كە پلەی بۆ بەرزكرابێتەوە، بەڵام موچەكەی زیادنەكرابێت".

وتیشی:"پێمانوانییە مەحسوبیەت لەو پرسەدا هەبێت و موچەی بەشێك لەپێشمەرگە لەكاتی پلەبەرزكردنەوە گۆڕانكاری بەسەردابێت و بۆ هەندێكیش نەكرێت".

ڕاشیگەیاند، "هەندێك ڕێگریی هەن لەزیادنەكردنی موچە لەكاتی پلەبەرزكردنەوەدا، لەوانە قەیرانی دارایی و سەرقاڵیی وەزارەتی پێشمەرگە بەكاری چاكسازیی، هەروەها بەهۆی نەبونی پێویستی ئەوكەسەی كە پلەی بەرزدەكرێتەوە، بەشێوەیەك پلەكەی وەردەگرێت، بەڵام پایەی بۆ ناكرێت".

ئەو پەرلەمانتارە بانگەوازێك ئاراستەی ئەو پێشمەرگانە دەكات كە ئەو كێشەیەیان هەیەو داوادەكات، "سكاڵا تۆماربكەن و ئاراستەی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی بكەن بۆ ئەوەی بەدواداچونیان بۆ بكەین".


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Aug 12 2017 6:48PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.