هەواڵ
پارتی هێرشێكی توند دەكاتە سەر وەزیرێكی كۆمەڵ
خستنەڕووی مەترسیەكانی ریفراندۆم لەلایەن وەزیری كشتوكاڵەوە، كە سەر بە كۆمەڵی ئیسلامییە، كاردلانەوەی لێدەكەوێتەوەو پەرلەمانتارێكی پارتیش، ئەو وەزیرە بە دژە نەتەوەیی تۆمەتباردەكات و بە بەرپرسیاریشی دەزانێت لەبەرامبەر بێ سەروبەرەیی كەرتی خۆراكی هەرێم، سێ نامەش ئاشكرادەكات كە ئاراستەی ناوبراو كراون.

عەباس غەزالی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: هەركەسێك دژی نەتەوەی خۆی قسە بكات، دەریدەخات كە هەستی نەتەوایەتی لاوازە، ترساندنی خەڵكیش لەئێستادا هەنگاوێكی گونجاو نییە.

عەبدولستار مەجید، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لە پشكی كۆمەڵی ئیسلامی، ڕایگەیاندووە: ریفراندۆم پشێوی و ئاڵۆزی لەبازاڕەكان دروستكردووە.

لەوبارەیەشەوە عەباس غەزالی دەڵێت: "ئەو بازاڕەی ئێستا باسی دەكات كە شێواوەو بێسەروبەرە لەرووی خۆراكییەوە، وەزارەتی كشتوكاڵ لێی بەرپرسیارە، تەنانەت خودی ئەو وەزیرەش لێی بەرپرسە، چونكە ئێمە پێشتر لەلیژنەی كشتوكاڵ سێ نامەمان ئاراستەی كرد كە جێبەجێكردنی ئەو نامانە هیچ خەرجییەكی پێویست نەبوو، كەچی نەیكرد".

ئاماژە بەوردەكاری نامەكانیش دەكات كە ئاراستەی وەزیری كشتوكاڵیان كردوەو ڕوونیكردەوە: "یەكەم نامەیان ئەوەبوو كە ئەگەر حكومەتیش نەتوانێت لەڕێگەی كەرتی تایبەتەوە گەنم و جۆی جوتیاران بكڕنەوە، دووەمیش ئەگەر وەزارەتی كشتوكاڵ بەرنامەیەكی هەبێت، دەتوانێت لەڕێگەی خانووە پلاستییەكیەكانەوە تەنها بەرهەمی خەیار نەچێندرێت، بەڵكو هەموو جۆرە سەوزەو میوەیەك بچێندرێت، تا هەر چوار وەرزەكە پێویستمان بەدەرەوە نەبێت، ڕێگە بەهاوردەكردنی بەرهەمی ماسی و گۆشت نەدرێت تا زیاتر برەو بەكەرتی ناوخۆ بدرێت".

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ڕەخنەش لەوەزیری كشتوكاڵ دەگرێت و دەڵێت: "هەر هەوڵێك بۆ ترساندنی خەڵك، دەچێتە خانەی دژە نەتەوەییەوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  4 مانگ پێشتر - Aug 12 2017 7:29PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.