هەواڵ
كێشەی گازوایل چارەسەر كرا .. دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە
كێشەی بەرزبوونەوەی نرخی گازوایل لەهەرێمی كوردستان چارەسەر دەكرێت، وتەبێژی وەزارەتی كارەباش رایدەگەیەنێت: لەچەند رۆژی رابردوودا، بەشێك لەگازوایلی هەرێم بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ عیراق دابینكراوەو ئێستا دابینكردنی ئەو گازوایلە وەستێنراوە.

محەمەد ئەمین هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم بە SNNی راگەیاند: لەماوەی رابردوودا حكومەتی هەرێم گازوایلی بۆ بەگەڕخستنی دوو یەكەی وێستگەی بازیان دابیندەكرد، بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای دانەغاز هەندێك كێشەی سیانەی هەبوو، كە ئەوەش كاریگەری هەبوو لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی گازوایل.

وتیشی: "ئێستا یەكەكانی دانە غاز ئاسایی بۆتەوە، ئەو گازوایلەی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دابین دەكرا، وەستێنراوەو دۆخەكەش وەك خۆی لێهاتۆتەوە، بۆیە پێشبنی دەكرێت لەمەوداو نرخی گازوایل دابەزێت و دۆخەكە ئاسایی بێتەوە".

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم، ئاماژەی بەوەشكرد، دوای بەگەڕخستنی ئەو دوو یەكەی وێستگەی بازیان، رێككەوتنێك لەنێوان حكومەتی عیراق و وەبەرهێنەرەكان كراوە، بۆ دابینكردنی بڕێك كارەبا بۆ موسڵ و ناوچە رزگاركراوەكان، بەمەرجێك سوتەمەنییەكەی لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دابین بكرێت و هیچ پەیوەندییەكی بەگازوایلی هەرێمەوە نەبێت.

وتیشی: "لەچەند رۆژی رابردوودا، بەشێك لەگازوایلی هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی ئەو كارەبایە بەكارهێنراوە، ئێستا دابینكردنی گازوایلەكە وەستێنراوەو بەڵێنی ئەوەش دراوە بەشێكی زۆر گازوایل بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ موسڵ، لەدەرەوە هاوردە بكرێت".


SNN:

شاھۆ خوارەحم

  2 مانگ پێشتر - Aug 12 2017 8:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.