هەواڵ
پارتی وەڵامی راگەیاندراوەكەی گۆڕان دەداتەوە
پارتی لەسەر راگەیەندراوەكەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دێتە دەنگ و دواخستنی وادەی ریفراندۆمیش رەتدەكاتەوە، ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: با گۆڕان ئەو كاتە ئاشكرا بكات كە گونجاوە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە.

نەجات حەسەن، ئەندامی سەركردایەتی پارتی، بە SNNی راگەیاند: دیاریكردنی وادەی ریفراندۆم، لەڕێگەی حزب و لایەنە سیاسییەكان و لەلایەن مەرجە شەرعییەكەیەوە كە سەرۆكی هەرێمی كوردستانە، بڕیاری لێدراوە، بۆیە گۆڕانكاری تێدا ناكرێت.

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە راگەیاندراوە پێنج خاڵییەكەی ئەمڕۆیدا، داوایكردن ریفراندۆم بۆ كاتێكی گونجاوتر دوابخرێت و لەدوای كاراكردنەوەی  پەرلەمان ئەو پرسە لەوێ بڕیاری لەسەر بدرێت.

ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی وتی:" با بزوتنەوەی گۆڕان بۆ گەلی كوردستانی ئاشكرا بكەن ئەو كاتە گونجاوە كەیە كە دەبێت ریفراندۆمی بۆ دوابخرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد كە بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەمریكا قسەی كردووە، كە ریفراندۆم دواناخرێت، بۆیە نەدەبوو گۆڕان ئەو داواكارییە بكات.

سەبارەت بەكاراكردنەوەی پەرلەمانیش، نەجات حەسەن دەڵێت: "هیچ پاساوێك بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان نەماوەو ئێمەش لەگەڵ ئەوەداین سبەینێ كۆبوونەوەی فراوانی لایەنە سیاسییەكان بكرێت و بڕیار لەكاراكردنەوەی پەرلەمان بدرێت".


SNN:

شاھۆ خوارەحم

  4 مانگ پێشتر - Aug 12 2017 8:51PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.