هەواڵ
برازایەكی بارزانی پۆستێكی باڵای عیراق وەردەگرێت
پارتی دیموكرات هەوڵەكانی خستۆتەگەڕ بۆ وەرگرتنی پۆستی نوێنەری عیراق لە رێكخراوێكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، پەرلەمانتارێكی گۆڕانیش ئاشكرایدەكات، پارتی برازایەكی مەسعود بارزانی بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە.

مەحمود ڕەزا، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: پارتی لەكاتێكدا باسی دەوڵەت و سەربەخۆیی دەكات، شەڕ لەسەر وەرگرتنی پۆست لەبەغدا دەكات.

وتیشی:" پارتی هەموو هەوڵێكی خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی سەیوان بارزانی، كە برازای مەسعود بارزانییە، بكەن بە نوێنەری عیراق لە رێكخراوی نەهێشتنی چەكی كیمیاوی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان.

سەیوان بارزانی، كە برای سیروان بارزانییە، ئێستا باڵیۆزی عیراقە لە وڵاتی هۆڵەندا.

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان دەڵێت:" هەموو شتەكانی پارتی ئاشكرایەو سیاسەتەكانیشی رۆشنە، ئەوان گروپێكیان بەناوی كوردایەتییەوە دروستكردووەو كاسبی پێوە دەكەن".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Aug 12 2017 9:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.