هەواڵ
یەكێتی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دەكات
پەرلەمانتارێكی یەكێتی رایدەگەیەنێت: بەهۆی دەستكاریكردنی سیستمی سانتلیگۆ بۆ هەڵبژاردنەكان لە (1.9) بۆ (1.7)، مەترسی دەكرێت كورسی لەو ناوچانە لەدەستبدەین كە ژمارەی دەنگەكانمان كەمە، داواش لە حزبەكەی دەكات ئامادەكاری بكات و بۆ پاراستنی ژمارەی كورسییەكانی، رێككەوتنی پێشوەختە لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكە بكات.

بێستون عادل، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNN ی راگەیاند:" بەهۆی ئەو گۆڕانكارییەی لە سیستمی سانتلیگۆ، كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكرا، كورد لەو پارێزگایانەی رێژەی دەنگدەرانی كەمەو لە سنوری كورسییەك تێناپەڕێت، زیانی پێدەگات، بۆیە پێویستە لەسەر كورد لەو شارو قەزایانەی دەنگی كەمە، هەڵەی پێشوو دووبارە نەكاتەوەو رێككەوتنی پێشوەختە لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكە بكات و پاڵێوراوەكانی لەنێو لیستی ئەو لایەنانەدا كاندید بكات.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، یەكێتی لە پارێزگای سەڵاحەدین، دەتوانێت بەرێككەوتن لەگەڵ لایەنەكانی دیكە، دوو كورسی بەدەستبهێنێت، وتی: بەڵام بەپێچەوانەوە دووچاری زیان دەبین.

بۆ پاراستنی ژمارەی كورسییەكانی حزبەكەشی، بێستون عادل پێشنیازی بۆ یەكێتی كردووە  بیر لە رێككەوتنی پێشوەختە بكاتەوە لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكە لەو شوێنانەی كە دەنگەكانیان وەك پێویست نین.


SNN:

هەردی عادل

  2 مانگ پێشتر - Aug 12 2017 9:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.