هەواڵ
گۆڕان مەرجێكی نوێ بۆ ئاساییكردنەوەی پەرلەمان دیاریدەكات
بزوتنەوەی گۆڕان مەرجێكی نوێ بۆ ئاساییكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكات، ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانیش رایدەگەیەنێت: پێویستە كۆبوونەوەی فراوانی نێوان لایەنە سیاسییەكان بكرێت و رێككەوتننامەیەك واژۆ بكرێت، پاشان پەرلەمان ئاسایی بكرێتەوە.

ئەمڕۆ 12ی ئابی 2017، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبۆوەو راگەیەنراوێكی پێنج خاڵی بڵاوكردەوەو مەرجێكی بۆ ئاساییكردنەوەی پەرلەمان دیاریكرد.

گوڵستان سەعید ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی راگەیاند: ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی بڕیاریدا دانیشتنی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بكات، چونكە گۆڕان ڤیتۆی لەسەر هیچ حزبێكی دیاریكراو لەهەرێمی كوردستاندا نییە، بۆیە لەپێناو چاككردنی بژێوی خەڵك و ئاساییكردنەوەی دۆخی پەرلەمان، لەگەڵ پارتی كۆدەبینەوە.

وتیشی: "راستە لەڕاگەیەنراوەكەدا هیچ وادەیەك بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیارینەكراوە، بەڵام بەڕوونی باسی ئەوەمان كردووە كە گفتوگۆ بەڕێگایەكی گونجاو دەزانین بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانمان".

سەبارەت بەكاراكردنەوەی پەرلەمانیش، كە لەڕاگەیەنراوەكەدا باسی ئەوە كراوە دوای رێككەوتنی سیاسی نێوان لایەنە سیاسییەكان، پەرلەمان ئاسایی بكرێتەوە، گوڵستان سەعید دەڵێت: "پێویستە كۆبوونەوەی فراوانی سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكرێت و رێككەوتننامەیەك واژۆ بكرێت،  پاشان  پەرلەمان ئاسایی بكرێتەوە".


SNN:

شاھۆ خوارەحم

  4 مانگ پێشتر - Aug 12 2017 9:45PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.