هەواڵ
گۆڕان بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناكات .. زۆرینە بڕیاردەدەن
جڤاتی گشتی گۆڕان بۆچوونەكانی لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان دەگەیەنێتە جڤاتی نیشتمانی و خانەی راپەڕاندن، جێگری جڤاتی گشتی بزوتنەوەكەش رایدەگەیەنێت: زۆرینەی گۆڕان لەگەڵ ئەوەدایە بەشداری دانیشتنی پەرلەمان نەكەین.

ساڵح ژاژڵەیی جێگری سەرۆكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەSNNی راگەیاند: ئەمڕۆ بەشێك لەئەندامانی جڤاتی گشتی، كە بۆچوونیان لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان هەبووە، لەگەڵ سكرتێری جڤاتی گشتی كۆبوونەوەو بۆچوونەكانیان خستەڕوو، بۆئەوەی بگەیەنرێتە كۆبوونەوەی خانەی راپەڕندن و جڤاتی نیشتمانی كە لەوێ بڕیاری كۆتایی لەسەر دەدرێت.

وتیشی"بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ 13ی ئەیلول سەعات شەش، جڤاتی نیشتمانی كۆبێتەوەو بۆ تاوتوێكردنی راوبۆچوونەوەكان و ئەنجامی كۆبوونەوەی گۆڕان و لایەنە سیاسییەكان".

 سەبارەت بەوەی ئایا گۆڕان بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەكات، ساڵح ژاژڵەیی وتی"گۆڕان پێنج خاڵی پێشكەشكردووە بۆچارەسەركردنی كێشەكان و دەیەوێت پێش كاراكردنەوەی پەرلەمان رێككەوتنی سیاسی لەسەر ئەو خاڵانە بكرێت، بەڵام زۆرینەی گۆڕان بڕوایانوایە دەستی دەست دەكرێت و ئەوان نایەنەژێرباری جێبەجێكردنی ئەو خاڵانە، چونكە دوای كاراكردنەوەی پەرلەمان بەزۆرینە بڕیارەكان تێپەڕدەكەن".

وتیشی"بۆچوونی زۆرینەی برادەرانی گۆڕان ئەوەیە، كە بەشداری كاراكردنەوەی پەرلەمان نەكەین، چونكە پەرلەمان كاتێكی ئەوتۆی لەبەردەستدا نەماوەو ریفراندۆمیش كە ئەمریكاو وڵاتانی نێودەوڵەتی داوای دواخستنی دەكەن لەبەرژەوەندی كورددا نییەو ئەگەر لەساتەكانی كۆتایشدا بێت، هەر دوادەخرێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Sep 13 2017 3:46PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.