هەواڵ
بەغدا كار بە مۆڵەتەكەی هەرێم ناكات
محەمەد بەرێوەبەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەبارەی بڕیارێكی نوێی حكومەتی عیراق دێتەدەنگ و رایدەگەیەنێت"پێویستە كۆمپانیاكان دوو مۆڵەت وەربگرن، وەزارەتی بازرگانی هەرێمیش هۆكارە بۆ بڕیارەكەی بەغدا".

بەپێی زانیارییەكانی SNN حكومەتی عیراق بڕیاریداوە هەر كۆمپانیایەكی بازرگانی تەنها مۆڵەتی هەرێمی هەبێت دانی پێدانانێت و مامەڵەی بازرگانی لەگەڵدا نەكات، تاوەكو مۆڵەت لە بەغدا وەرنەگرێت ناتوانێت لەدەرەوەی هەرێم كار بكات.

لەوبارەیەوە، سیروان محەمەد بەرێوەبەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەSNNی راگەیاند:دوای ئەو بڕیارەی بەغدا، پێویستە كۆمپانیاكان دوو مۆڵەت وەربگرن، واتە مۆڵەتی هەردوو وەزارەتی بازرگانی هەرێم و بەغداد-یان هەبێت، ئەمەش دەبێتە زیان بۆ كەرتی تایبەت لەهەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد،"وەزارەتی بازرگانی هەرێم هۆكارە بۆ بڕیارەكەی بەغدا، چونكە تائێستا نەتوانیوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكومەتی ناوەندا رێكبخات".


SNN:

خێڵان رەئوف

  2 مانگ پێشتر - Sep 13 2017 3:55PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.