هەواڵ
دواین نرخی دۆلارو نەوت
ئێوارەی ئەمڕۆ 13ی ئەیلول، لەكاتی داخستنی دەرگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەهەرێمی كوردستان، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عیراقی جێگیرەو نرخی نەوتیش لەبازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی.

كۆمپانیای پشتگیر بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان لەشاری سلێمانی نرخی دراوەكانی بۆ SNN ئاشكراكرد، كە بەمشێوەیەیە:

100دۆلاری ئەمریكی 126 هەزارو 500 دینار.

100یۆرۆ 153 هەزار دینار.

100پاوەن 165 هەزار دینار.

100هەزار تمەنی ئێرانی 33 هەزار دینار.

100لیرەی توركی 37 هەزارو 250 دینار.

لەلایەكی دیكەشەوە، بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی ئاشكراكردووە، بەشێوەیەك كە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ (54) دۆلارو (68) سەنت بەرزبۆتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (54) دۆلارو (27) سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Sep 13 2017 5:25PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.