هەواڵ
حەشدی شەعبی ڕێگریەكان لەیەكێتی و پارتی دەستپێدەكات
حەشدی شەعبی بازگە لەسنوری پارێزگای موسڵ دادەنێت و ڕێگریی لەكادیرانی حزبە كوردستانیەكان دەكات، بەرپرسێكی یەكێتیش ڕایدەگەیەنێت، "ئیهانەی كادرانی یەكێتی و پارتی دەكرێت و لەبازگەكانی حەشدی شەعبی شەڕیان پێ دەفرۆشرێت".

غەیاس سورچی وتەبێژی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، "لەنێوان هەولێرو موسڵ و لەبازگەكانی حەشدی شەعبی بەتایبەت لەسنوری بەرتڵە، بەبەردەوامی ڕێگری لەكادری یەكێتیی و پارتی دەكرێت و شەڕیان پێدەفرۆشێت و ئیهانە دەكرێن".

وتیشی:" ئەوەش بۆتە هۆكار بۆئەوەی پێشمەرگەو كادیرەكانمان ئەستەم بێت بچنە موسڵ، هەرچەند بەشێكی زۆریان خەڵكی موسڵن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان".

بەرپرسەكەی یەكێتیی ئەوەی ڕونكردەوە، نزیكەی 10 هەزار خانەوادەی عەشیرەتی هەركی لەسنوری موسڵ نیشتەجێبون، بەڵام لەكاتی هاتنی داعش ناوچەكەیان جێهێشت، "بەڵام تائێستا حەشدی شەعبی ڕێگەنادات تەنها یەك كەسێكی عەشیرەتی هەركی بگەڕێنەوەسەر زێدی خۆیان و سەردانی ماڵەكانیان بكەن، تەنانەت ئەوەلیات و شتی تایبەتیان جێهێشتوە".

جەختیشیكردەوە، "هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕێگەی هاتوچۆیان نەگرتوەو هاتوچۆی بەردەوام هەیە، بەڵام بۆ كورد هاتوچۆكردن ئەستەم بوەو ئیهانەیان پێدەكرێت، بەتایبەت ئەوانەی كادری حزبین".

ئەو بەرپرسەی یەكێتی ڕەتیشیكردەوە، مەترسی پێكدادان هەبێت، ئەو وتی:"لەئێستادا كادیرو پێشمەرگەكانمان هاتوچۆ ناكەن بۆ موسڵ، بەو هۆیەشەوە كار نەگەیشتۆتە ئەوەی مەترسی پێكدادان هەبێت، حەشدی شەعبیش زۆربەی سوپاكەیان گواستۆتەوە بۆ سنوری حەویجە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  2 مانگ پێشتر - Sep 13 2017 5:45PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.