هەواڵ
وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە..وادەكەی راگەیەندرا
هاوپەیمانێتی نیشتمانی(شیعە) وادەی سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا ئاشكرادەكات و بەرپرسی دۆسێی كورد لەهاوپەیمانێتییەكەش رایدەگەیەنێت: سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم پەیوەندی كردوەو لەسەر ئەوە رێكەوتوین كەهەفتەی داهاتوو وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغدا بكات.

ئەمڕۆ 13ی ئەیلولی 2017، عەبدوڵڵا زەیدی بەرپرسی دۆسێی كورد لە هاوپەیمانێتی نیشتمانی(شیعە) رایگەیاند: لەلایەن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمەوە پەیوەندیمان پێوەكراوە سەبارەت بەوادەی سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغداو لەسەر ئەوە رێكەوتووین كە هەفتەی داهاتوو وەفدەكە سەردانی بەغدا بكەن، بۆ درێژەدان بەگفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

وتیشی"وەفدەكەی هەرێم لەلایەن رۆژ نوری شاوێس-ەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و ئومێد دەكەین لەسەر پرسە هەنوكەییەكان بگەیەنە رێكەوتنێكی گونجاو كە لەبەرژەوەندی هەردوولا بێت، بەتایبەت پرسی دواخستنی پڕۆسەی ریفراندۆم كە بڕیارە رۆژی 25ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Sep 13 2017 6:15PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.