هەواڵ
ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم داوایەكی بەپەلە ئاراستەی حكومەت دەكات
ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم داواكاریەكی بەپەلە ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات، هاوكات ڕونكردنەوەش لەسەر چارەسەری قەیرانی دارایی دەدات و ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش ڕایدەگەیەنێت، "داوامانكردوە لەكۆبونەوەی داهاتودا حكومەت ئامادەبێت و هەوڵەكانیان بۆ باشتركردنی گوزەرانی هاوڵاتیان ئاشكرابكات".

هاوكار مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بەSNNی ڕاگەیاند، "حكومەتی هەرێم بەرنامەیەكی هەیە بۆ باشتركردنی دۆخی هاوڵاتیان و باشتركردنی موچە، بەڵام نازانین بەرنامەكەی چیە، بۆیە داوامانكردوە كۆبونەوەیەك پێكەوە ئەنجامبدەین، تا هەواڵێكی خۆش بدەینە بەخەڵكی كوردستان بەر لەئەنجامدانی ڕیفراندۆم".

وتیشی:"داوامانكردوە هەفتەی داهاتوو بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ئامادەبن و بەرچاو ڕونی بدەنە حزب و لایەنە سیاسییەكان".

ئەندامەكەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ئەوەشی ڕونكردەوە، "لەچوارچێوەی هەوڵی حزبەكاندا باس لەباشتركردنی دۆخی هاوڵاتیان كراوەو كردویانەتە پێشمەرج كە پاشەكەوتی موچە نەهێڵدرێت".

ئەوەشی وت:"هیوادارین حكومەتیش هەوڵەكانی ئاشكرابكات كە بەنیازن دەستكاری پاشەكەوت بكەن و لەهەوڵی كۆتاییهێنانن بەقەیرانی دارایی".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  2 مانگ پێشتر - Sep 13 2017 7:05PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.