هەواڵ
کۆبونەوەکەی پەرلەمان دواخرا
كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیاربوو سبەینێ لەتەلاری پەرلەمان لەشاری هەولێر ئەنجامبدرێت، بۆ ماوەی 48 سەعاتی داهاتوو دوا خراو SNNیش هۆكاری دواخستنەكەی ئاشكرا دەكات.

دلێر ماوەتی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: وەكو فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستانی بڕیارماندا كە دانیشتنی پەرلەمان بۆ 48 سەعاتی دیكە، واتە بۆ رۆژی هەینی دوابخرێت.

وتیشی: "بڕیارەكە لەلایەن فراكسیۆنەكانی (یەكێتی، پارتی، یەكگرتوو) و فراكسیۆنەكانی دیكەوە بڕیاری لەسەر دراوە".

سەبارەت بەهۆكاری دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستانیش، دلێر ماوەتی ئاشكرایكرد، كە هۆكارەكەی ئەوەیە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان پێویستە پێش 48 سەعات لەدانیشتنی پەرلەمان، پەرلەمانتاران ئاگادار بكرێنەوە لەئەنجامدانی دانیشتن و بەرنامەی كار.

بڕیارەكەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان، لەكاتێكدایە ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی بڕیاریدا رۆژی 14ی ئەم مانگە پەرلەمانی كوردستان كارابكرێتەوە. 


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Sep 13 2017 7:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.