هەواڵ
گەرمیان..كارمەندێكی ئاسایش گیانی لەدەستدا
لەرووداوێكی هاتووچۆدا لەیەكێك لەبازگەكانی ئاسایشی گەرمیان، كارمەندێكی ئاسایش گیانی لەدەستداو بەرپرسێكی وردەكاری روداوەكە ئاشكرادەكات.

ڕائید سمكۆ عەلی بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی كۆكس لەلێدوانێكدا بەSNNی راگەیاند: كەمێك پێش ئێستا لەبازگەی ئاسایشی گەرمیان لەسنوری گوندی جومەیلەی سەر بەناحیەی جەلەولا ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كۆنترۆڵی لەدەستدا.

وتیشی: بەهۆی ئەو ڕوداوەوە كارمەندێكی ئاسایشی گەرمیان لەو بازگەیە بەناوی(شكار محەمەد) كە دانیشتوی قەزای كەلارە، گیانی لەدەستداو دواتر تەرمەكەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار و بەشی پزیشكی دادوەری كەلاركرا.

ئاماژەی بەوەشدا كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركراوەو ڕوداوەكەش دوورە لەكاری تیرۆریستیەوەو تەنها ڕووداوێكی هاتووچۆ بووە.


SNN:

شاهۆ ئیبراهیم ــ گەرمیان

  2 مانگ پێشتر - Sep 13 2017 8:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.