هەواڵ
مەكگۆرك كۆبوونەوەكانی لەهەولێر چڕدەكاتەوە..گرەنتی بۆچارەسەركردن دەدات
نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ یەكێتی و پارتی كۆدەبێتەوەو بەپێی زانیارییەكانیش، پڕۆژەی بەدیلی ئەمریكا بۆ دواخستنی ریفراندۆم دەخرێتەبەردەست یەكێتی و پارتی.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست SNN  كەوتووە، بڕیارە بریت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەسەر ئاستی زۆر باڵا لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی و پارتی دیموكرات لەهەولێر كۆببێتەوەو دوا پەیامی واشنتۆن سەبارەت بە ریفراندۆم بەو حزبانە بدات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو بەرپرسە باڵای ئەمریكا لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوەو بەدیلی ئەمریكا لە بەرامبەر دواخستنی ریفراندۆمی دەخرێتەبەردەست.

زانیارییەكانی SNN دا ئەوەشی تێدایە كە بێجگەلە چڕبوونەوەی هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ دواخستنی ریفراندۆم، بڕیارە تیمێكی(فەڕەنسی – بەریتانی)یش سەردانی هەرێم بكەن و رۆڵی نێوەندگیریی لەنێوان هەرێم و بەغدا بگێڕن.

هەرچەندە تائێستا نازانرێت، ناوەڕۆكی ئەو بەدیلەی ئەمریكا بۆ دواخستنی ربفراندۆم چییە، بەڵام پێدەچێت ئەمریكا لەبەرامبەر دواخستنی ریفراندۆم بۆ دوای هەڵبژاردنەكانی عیراق، گرەنتی بدەن بە كورد بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.


SNN:

ئەركان جەبار

  2 مانگ پێشتر - Sep 13 2017 8:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.