هەواڵ
پێنج هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دروست دەكرێت
مامەڵە یاساییەكانی دروستكردنی پێنج هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لەسنوری قەزای كەلار تەواوبوە و سەرۆكی شارەوانی كەلاریش رایدەگەیەنێت"800یەكەیان بۆ ئەندازیارانی كشتوكاڵ و كارمەندانی تەندروستییە و دوو هەزار یەكەشیان بۆ مامۆستایانە".

ئەكرەم ساڵەح سەرۆكی شارەوانی كەلار لەلێدوانێكدا بەSNNی راگەیاند:لەئێستادا مۆڵەتدراوە بە سێ كۆمپانیای وەبەرهێنان بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبون، كە زۆربەیان سایدپلان و نرخی یەكەكانیش تەواوكراوە.

وتیشی: لەئێستادا 170دۆنم زەوی دیكەمان بۆ كۆمپانیای چوارەم دابینكردوە، نوسراو ئاڕاستەی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم كراوە، بۆئەوەی ڕەزامەندی بدرێت بەو كۆمپانیایە بۆ دروستكردنی ژمارەیەك یەكەی نیشتەجێبوون.

ئاشكراشیكرد بەو سێ كۆمپانیایەی كە لەئێستادا مامەڵە یاساییەكانیان تەواوبوە، "پێنج هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دروستدەكرێت كە 800یەكەیان بۆ ئەندازیارانی كشتوكاڵ و كارمەندانی تەندروستییە و دوو هەزار یەكەشیان بۆ مامۆستایانە، هەروەها زیاتر لە دوو هەزاری دیكەیان بۆ سەرجەم چین و توێژەكان و فەرمانبەرانی دیكەیە".


SNN:

شاهۆ ئیبراهیم ــ گەرمیان

 هەفتە پێشتر - Sep 13 2017 9:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.