هەواڵ
كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بەبێ هیچ بڕیارێك كۆتاییهات
كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بۆتاوتوێكردنی پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان و ریفراندۆم بەبێ گەیشتن بەهیچ بڕیارێك كۆتاییهات و ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانیش رایدەگەیەنێت: كۆبوونەوەكە دواخراوەو سبەینێ بڕیار لەسەر هەموو پرسەكان دەدرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ 13ی ئەیلول، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كۆبوونەوەیەكی نائاسایی رێكخست، بە مەبەستی تاوتوێكردنی كاراكردنەوەی پەرلەمان و ئەنجامی كۆبوونەوەی وەفدی گۆڕان لەگەڵ هەریەك لەوەفدی یەكێتی و پارتی كە لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو.

عەبدولرەحمان موهەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆSNNڕایگەیاند:كۆبونەوەكەی  ئەمشەوی جڤات دواخرا بۆ سبەینێ كاتژمێر 10:30ی سەرلەبەیانی و بڕیارە لەكۆبوونەوەكەی سبەینێدا دوایین بڕیار لەسەر سەرجەم پرسەكانی پەیوەست بە بزوتنەوەكەوە بدرێت.

وتیشی"هۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەكەی ئەمشەویش بۆ ئەوەبووە بەشێكی زۆری  ئەندامانی جڤات سەرنج و تێبینیان هەبووەو داوایان كردوە لەكۆبوونەوەكەدا بۆچوونی خۆیان بخەنەڕوو، بۆیە بڕیار دراوە لەسبەینێدا زیاتر تاوتوێی ئەو پرسانە بكرێت و كۆبوونەوەكە بۆ سبەینێ دواخرا".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Sep 13 2017 9:16PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.