هەواڵ
رێگری لەئەنجامدانی ریفراندۆم لەم ناوچانە دەكرێت.."ریفراندۆم مەحاڵە"
كۆی لایەنە سیاسییەكانی عیراق ئەنجامدانی ریفراندۆم لەناوچە دابڕێنراوەكان رەتدەكەنەوەو ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت"رۆژی 25ی ئەیلول ریفراندۆم لەناوچە دابڕێنراوەكان ناكرێت" لەبارەی بەكارهێنانی بژاردەی سەربازیش هەڵوێستیان ئاشكرادەكات.

رەحیم دەراجی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر لیستی مواتن، بەSNNی راگەیاند: نەك دژی ئەنجامدانی ریفراندۆمین لە ناوچانە دابڕێنراوەكان، بەڵكو مەحاڵە رێگەبدەین ئەو پڕۆسەیە لەوناوچانە بەڕێوەبچێت.

وتیشی"بەگوێرەی زانیارییەكانمان، رۆژی 25ی ئەیلول ریفراندۆم لە ناوچە دابڕێنراوەكان ناكرێت، بەڵكو تەنیا لە پارێزگاكانی سەر بە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت".

راشیگەیاند"سەرۆكی پارتی دیموكرات تەنها ریفراندۆم بۆ دەربازبوون لە كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم بەكاردەهێنێت".

سەبارەت بە بەكارهێنانی بژاردەی سەربازی دژی هەرێم، دەراجی وتی"ویستی ئەوەمان نییە ئەو بژاردەیە بەرامبەر بە كورد بەكاربهێنین، بەڵكو داوا دەكەین لەڕێگەی دانیشتن و گفتوگۆوە ئەو كێشانە چارەسەر بكرێت".


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Sep 13 2017 9:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.