هەواڵ
پارتی سەرۆکایەتی پەرلەمان وەردەگرێت
بڕیارە لەچەند رۆژی داھاتوودا دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، وتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت:تەوەرە سەرەکییەکانی دانیشتنەکە بۆ باسکردن دەبێت لەپشتگیرکردنی ریفراندۆم، دەشڵێت: پێدەچێت دانیشتنەکە لەلایەن بەتەمەنترین ئەندامەوە بەڕێوەبچێت، کە ئەویش شێخ محەمەد سادقە.

بڕیارە دوای 48 کاتژمێری دیکە پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوەو بەگوێرەی راگەیەنراوێکی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانیش واژۆی پێویست بۆ دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشکراوە.

محەمەد عەلی وتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی کوردستان بەSNNی راگەیاند: دانیشتنەکە، دانیشتنی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانەو تەوەرە سەرەکییەکان بۆ باسکردن لەم دانیشتنەدا تایبەت دەبێت بەپرسی پشتگیرکردنی لەڕیفراندۆمی سەربەخۆی ھەرێمی کوردستان.

وتیشی"تائێستا میکانیزم و دیتڵەکانی سەرۆکایەتیکردنی دانیشتنەکە یەکلایی نەبۆتەوە، بەڵام پێدەچێت بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان سەرۆکایەتی دانیشتنەکە بکات".

ئاشکراشیکرد، شێخ محەمەد سادق سورچی ئەندامی فراکسیۆنی زەرد بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان.

سەبارەت بەوەی ئایا ھەر لەدانیشتنەکەدا دەستەی سەرۆکایەتی دیاریدەکرێت، محەمەد عەلی دەڵێت: "پێدەچێت لەکۆبوونەوەکەی سبەینێ یان کۆبوونەوەکانی دیکەی دەستەیەکی نوێ بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان ھەڵبژێردرێت".


SNN:

  2 مانگ پێشتر - Sep 13 2017 11:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.