هەواڵ
سه‌باره‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی‌ مامۆستایان ڕونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
یه‌كێتیی‌ مامۆستایان ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ سه‌رجه‌م مامۆستایانه‌وه‌ ده‌دات كه‌ماوه‌ی‌ خزمه‌تیان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ شار ته‌واوكردوه‌و داوای‌ گواستنه‌وه‌ بۆسه‌نته‌ری‌ شاره‌كان ده‌كه‌ن، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، به‌هۆی دانه‌مه‌زراندنی‌ مامۆستایانه‌وه‌ شوێنی‌ ئه‌و مامۆستا پسپۆڕانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شار به‌وانه‌بێژ پڕده‌كرێنه‌وه‌ به‌و مه‌رجه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سنوره‌كه‌یان ڕه‌زامه‌ندبێت.

ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌مامۆستایان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كان ماوه‌ی‌ خزمه‌تیان ته‌واوكردوه‌و داوای‌ گواستنه‌وه‌ بۆ سه‌نته‌ری‌ شاره‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی دانه‌مه‌زراندنی میلاكی‌ نوێوه‌ گرفتیان بۆ دروستبوه‌و ڕونیش نییه‌ ئاخۆ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه‌یان ده‌درێت یاخود نا.

مامۆستا عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "له‌ئێستادا گواستنه‌وه‌ی مامۆستایان له‌په‌روه‌رده‌ی‌ ناوشاره‌كان به‌رده‌وامه‌ به‌و مه‌رجه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیارو به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خوێندنگه‌كه‌ی‌ ڕه‌زامه‌ندبێت و شوێنه‌كه‌ی‌ به‌تاڵ نه‌بێت".

وتیشی‌:"میكانیزمی گواستنه‌وه‌ی‌ مامۆستایان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كان بۆ ناو سه‌نته‌ری‌ شاره‌كان به‌چه‌ند قۆناغێكه‌، به‌هه‌مانشێوه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خوێندنگه‌كه‌و سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌شی‌ ڕه‌زامه‌ندبێت، جگه‌له‌وه‌ش له‌خوێندنگه‌كه‌ی‌ خۆشی شاغر دروستنه‌كات".

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "به‌هۆی دانه‌مه‌زراندنی‌ مامۆستایانه‌وه‌ له‌ئَێستادا هه‌وڵده‌درێت ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كاندا داوای‌ گواستنه‌وه‌ ده‌كه‌ن، شوێنه‌كانیان به‌مامۆستای وانه‌بێژ پڕبكرێنه‌وه‌و گواستنه‌وه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجامبدێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌وه‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌رده‌كه‌ی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی شار".

ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یاندو جه‌ختیكرده‌وه‌، "ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌كه‌ی ڕه‌زامه‌ندبێت كه‌ شوێنی میلاكه‌كه‌ی‌ به‌مامۆستای وانه‌بێژبكرێته‌وه‌، ئه‌وا گواستنه‌وه‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌گه‌رنا ناتوانرێت گواستنه‌وه‌ی‌ بۆ بكرێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Oct 12 2017 11:06AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.