هەواڵ
سه‌رجه‌م وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌ردانی‌ ماڵی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ن
وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم گه‌یشتنه‌ سلێمانی‌ و سه‌ردانی‌ ئارامگه‌ی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كردو تاجه‌ گوڵینه‌ی ڕێزو وه‌فایان دانا، وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش له‌په‌یامێكدا جه‌ختیكرده‌وه‌، "گه‌لانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست قه‌رزاری‌ سه‌رۆك مام جه‌لالن"، دواتریش سه‌ردانی‌ ماڵی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كردو په‌یامی‌ هاوخه‌می‌ خۆیان ڕاگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ 12ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2017 سه‌رجه‌م وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گه‌یشتنه‌ شاری‌ سلێمانی‌ سلێمانی‌ ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی‌ ئارامگه‌ی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال-یان له‌گردی‌ ده‌باشان كردو له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ته‌وه‌ پێشوازیان لێكراو دواتر تاجه‌ گوڵینه‌ی ڕێزو وه‌فایان دانا.

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ په‌یامنێری‌ SNN تێیدا ئاماده‌بوو په‌یامێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "به‌ئه‌ركی‌ خۆمان زانی‌ وه‌كو ئه‌م كابینه‌یه‌ی‌ حكومه‌ت كه‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌ سه‌ردانی‌ ئارامگه‌ی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال بكه‌ین و ڕێزو وه‌فا بۆ به‌ڕێزیان دوباره‌ بكه‌ینه‌وه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، كۆچی‌ دواییی سه‌رۆك مام جه‌لال زیانێكی‌ گه‌وره‌بوو نه‌ك ته‌نها به‌پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ڵكو زیانێكی‌ زۆر گه‌وره‌تریش بوو له‌سه‌رجه‌م گه‌لانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست كه‌وت.

دواتر وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌ردانی‌ ماڵی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كردو له‌لایه‌ن هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوژینی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال و بافڵ تاڵه‌بانی‌ و قوباد تاڵه‌بانیه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

له‌و سه‌ردانه‌دا، سه‌فین دزه‌یی به‌ناوی‌ سه‌رجه‌م كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ و هاوخه‌می‌ گه‌یانده‌ خانه‌واده‌ی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال و جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌، "له‌ده‌ستدانی‌ مام جه‌لال زیانێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌بوو له‌گه‌لی‌ كوردو سه‌رجه‌م ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست به‌گشتیی".


SNN:

هه‌ورامان هاشم

 5 ڕۆژ پێشتر - Oct 12 2017 11:22AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: Info@snnc.co
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.