هەواڵ
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن دواخرا..كۆمسیۆن ژماره‌ به‌قه‌واره‌كان ده‌دات
كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی‌ هه‌رێم تیروپشكی‌ بۆ پێدانی‌ ژماره‌ به‌قه‌واره‌و حزبه‌كان ئه‌وانه‌ی‌ له‌كۆمسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماركراون ئه‌نجامداو سه‌رجه‌م حزب و قه‌واره‌كانیش ژماره‌یان پێدرا، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ‌و ڕاپرسی هه‌رێمیش ئاشكرایده‌كات، "بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن دواخراوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن".

به‌گوێره‌ی‌ تیروپشكه‌كه‌ ژماره‌ی‌ قه‌واره‌ سیاسیه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

یه‌كێتیی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان  ژماره‌ 171.

پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ژماره‌ 178.

بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ژماره‌ 101.

كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ 192.

یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ 150.

بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ 131.

زه‌حمه‌تكێشان 115.

نه‌وه‌ی‌ نوێ 120.

هاوپه‌یمانی‌ دیموكراسی‌ ژماره‌ 142.

سه‌ربه‌خۆی‌ كوردستان ژماره‌ 163.

پارتی‌ پارێزگاران ژماره‌ 189.

ئازادی‌ ژماره‌ 190.

حزبی ئێزدی 182.

كۆمسیۆن بۆ پارته‌ توركمانه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ ژماره‌ی‌ پێداون:

لیستی توركمانی دیموكراتی 240

پارتی چاكسازی توركمانی 261

گه‌شه‌پێدانی توركمان 270

به‌ره‌ی توركمانی عیراق 293

توركمانی دیموكراتی 298

پێدانی‌ ژماره‌ به‌قه‌واره‌ سیاسیه‌كان له‌كاتێكدایه‌ كه‌متر له‌ 20 ڕۆژ بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ماوه‌ له‌و واده‌یه‌ی‌ دیاریكراوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چونی‌، به‌ڵام تائێستا یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌ ئاخۆ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و واده‌یه‌دا ئه‌نجامده‌درێت یان نا.

دوای‌ تیروپشكه‌كه‌ش شیروان زرار وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ‌و ڕاپرسی هه‌رێمیش له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، ئه‌وان ئاماده‌كاری‌ ته‌واویان بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی‌ دیاریكراوی‌ خۆیدا كردوه‌، "ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ هه‌ڵبژاردن".

سه‌باره‌ت به‌دواخستی‌ هه‌ڵبژرادنه‌كانیش وتی:"بڕیاری‌ دادگا لای‌ ئێمه‌ په‌سه‌نده‌ هه‌رلایه‌نێكیش واده‌كه‌ درێژبكاته‌وه‌ خۆی‌ به‌رپرسیار ده‌بێت".

له‌باره‌ی‌ هه‌بونی‌ كاندید بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم شیروان زرار ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، "تائێستا یه‌ك كاندید هه‌یه‌، ئه‌و كاندیده‌ش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ شوراوه‌ تانه‌ی‌ لێدراوه‌، چاوه‌ڕوانین دادگا دۆسیه‌كه‌ی‌ یه‌كلابكاته‌وه‌".

بۆ پێشكه‌شكردنی‌ كاندیده‌كان و ده‌ستپێكردنی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنیش وته‌بێژه‌كه‌ی‌ كۆمسیۆن جه‌ختیكرده‌وه‌، "تا ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو لایه‌نه‌كان ده‌توانن كاندیدی‌ خۆیان پێشكه‌شبكه‌ن، دوو ڕۆژ دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ واده‌ی‌ پێشكه‌شكردنی‌ كاندیده‌كان، واته‌ له‌ 17ی‌ مانگ ده‌ست به‌بانگه‌شه‌ ده‌كرێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر كۆمسیۆن ڕایگه‌یاند، ڕۆژی‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ستپێده‌كات.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Oct 12 2017 12:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.