هەواڵ
توركیا بۆ بارزانی‌: پاشگه‌زنه‌بنه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ده‌ستتانهێناوه‌ له‌ده‌ستی‌ ده‌ده‌ن
توركیا جارێكی‌ دیكه‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ بارزانی‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كات و داوایان لێده‌كات له‌ئه‌نجامی‌ ڕیفراندۆم پاشگه‌زببنه‌وه‌، وته‌بێژی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ توركیاش هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ڕاگرتنی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ له‌بارزانی‌ كردو ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ به‌ده‌ستتانهێناوه‌ له‌ده‌ستی‌ ده‌ده‌ن".

ئیبراهیم كاڵن وته‌بێژی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ توركیا له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا جارێكی‌ دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "پێش ڕیفراندۆم و دواتریش داوامانكرد پێویسته‌ به‌په‌له‌ پاشگه‌زببنه‌وه‌ له‌ئه‌نجامی‌ ڕیفراندۆم، چونكه‌ ده‌ستكه‌وته‌كان له‌ده‌ستده‌ده‌ن".

كاڵن ده‌ڵێت:"به‌بارزانیمان وتوه‌ هه‌رچیتان ده‌وێت و داوایده‌كه‌ن، ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی‌ عیراقدا بێت نه‌ك گۆڕانكاریی له‌خاكی‌ عیراق و سنوره‌كان و سه‌ربه‌خۆیی، چونكه‌ دڵنیابن ڕێگه‌ به‌گۆڕینی‌ سنوره‌كان ناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ توركیا ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، :ئێمه‌ نامانه‌وێت زیان به‌برا كورده‌كانمان بگات له‌هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ڵام جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌و تكاده‌كه‌ین واز له‌ڕیفراندۆم و ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ بهێنن، چونكه‌ ده‌بێت له‌وه‌ زۆر دڵنیابن كه‌ هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی‌ به‌ده‌ستتانهێناون له‌ده‌ستتان ده‌چێت".

وته‌بێژی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ توركیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، نه‌ك ته‌نها كورد، به‌ڵكو هه‌ر گروپ و پێكهاته‌یه‌كی‌ دیكه‌ له‌عیراق هه‌وڵی‌ سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆمی‌ بدایه‌، هه‌مان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ ئێستایان ده‌بوو و له‌دژی‌ ده‌وه‌ستانه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ڕاگرتنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم و ڕێگریی له‌فرۆشتنی‌، كاڵن وتی‌:"ئه‌ركی‌ بارزانی‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێم زۆر قورس بوه‌، داواده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و زیانه‌یان پێنه‌كات، ئه‌نجامی‌ ڕیفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ با زیانی‌ دیكه‌یان پێنه‌گات".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 5 ڕۆژ پێشتر - Oct 12 2017 12:43PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: Info@snnc.co
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.