هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌باره‌ی‌ خاوه‌نی‌ ئه‌م زه‌ویانه‌ هاته‌ده‌نگ
ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌دروستكردنی‌ خانوو له‌و گوندانه‌ی‌ ده‌كه‌ونه‌ سنوری ماسته‌ر پلانی شاره‌وه‌، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و شاره‌وانیش له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دوای‌ دانانی‌ نه‌خشه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌كانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر زه‌ویه‌ك بۆ خزمه‌تگوزاریی ته‌رخانكرابوو، ئه‌وا خاوه‌نی‌ ئه‌و زه‌ویه‌ قه‌ره‌بوده‌كرێته‌وه‌".

محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان و شاره‌وانی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "به‌شێك له‌و گوندانه‌ی‌ ده‌كه‌ونه‌ سنوری‌ ماسته‌رپلانه‌وه‌، پێشئه‌وه‌ی‌ نه‌خشه‌یان له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌كانه‌وه‌ بۆكرابێت، خانوی تێدا دروستكراوه‌، به‌ڵام كاتێك نه‌خشه‌یان بۆ ئاماده‌ده‌كرێت، له‌مه‌ودوا ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه‌ ڕێگه‌ به‌دروستكردنی‌ خانوی هاوڵاتیان بدرێت".

وتیشی‌:"ئه‌گه‌ر زه‌ویه‌كه‌ به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی‌ كه‌ داده‌نرێت بۆ خزمه‌تگوزاریی ته‌رخانكرابوو، ئه‌وا قه‌ره‌بوی خاوه‌نه‌كه‌ی‌ یاخود خانوه‌كه‌ی‌ ده‌كرێته‌وه‌و زه‌ویه‌كه‌ی‌ بۆ خزمه‌تگوزاریی ته‌رخانده‌كرێت".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئه‌گه‌رهات و زه‌ویه‌كه‌ موڵكی‌ فه‌رمی‌ هاوڵاتیه‌ك بوو به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌ نه‌خشه‌ به‌ر پڕۆژه‌ كه‌وتبوو چۆن مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ ئاشكرایكرد، "دوای‌ دانانی‌ نه‌خشه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌گه‌ر زه‌ویه‌كه‌ به‌ڕه‌سمی موڵكی‌ هاوڵاتیه‌كیش بوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه‌ بۆ خزمه‌تگوزاریی ته‌رخانكرابوو، ئه‌وا ڕێگه‌ی‌ پێنادرێت خانوی له‌سه‌ر دروستبكات".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ئه‌و خانوانه‌ی‌ كه‌ له‌به‌شێك له‌گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری‌ سلێمانی به‌شێوه‌ی‌ ته‌جاوز دروستده‌كرێن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ حكومه‌ت و لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار ئه‌وكاره‌ ده‌كرێت، دواجاریش مه‌ترسی ڕوخاندنیان له‌سه‌ر دروستده‌بێت به‌وپێیه‌ی‌ به‌زیاده‌ڕۆیی ئه‌و خانوه‌ دروستكراوه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Oct 12 2017 1:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.