هەواڵ
یه‌كێتیی په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.."وه‌ڵامێكی‌ توندمان ده‌بێت"
به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌ند گروپێكی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ خێزانه‌ كورده‌كانی دانیشتوی گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری له‌قه‌زای خورماتوو گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان جێده‌هێڵن، له‌به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردسان په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیش له‌خورماتوو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌مانه‌وێت به‌گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین، ئه‌گه‌رنا بێده‌نگ نابین وه‌ڵامێكی‌ زۆر توندمان ده‌بێت".

له‌شه‌وی ڕابردوه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر خێزانی كورد له‌گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی گروپه‌كانی‌ سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ ماڵه‌كانیان جێهێشتوه‌و هه‌ڵهاتون بۆ گه‌ڕه‌كه‌ كوردنشینه‌كان.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ مه‌لا كه‌ریم لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتیی له‌خورماتوو به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئێمه‌ نامانه‌وێت وه‌ك ئه‌وكه‌سانه‌ مامه‌ڵه‌بكه‌ین، ده‌مانه‌وێت كێشه‌كه‌ به‌گفتوگۆو ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ین، چونكه‌ ناخوازین دۆخی قه‌زاكه‌ له‌وه‌ی هه‌یه‌ خراپتربێت، ئه‌گه‌رنا وه‌ڵامێكی‌ زۆر توندمان ده‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌ نابه‌رپرسیارانه‌یه‌ بێده‌نگ نابین".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌داخه‌وه‌ ئه‌و گروپ و كه‌سانه‌ هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی ناكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌دانیشتوانی قه‌زاكه‌، به‌ڵام ئێمه‌ خۆمان به‌به‌رپرسیار ده‌زانین به‌رامبه‌ر به‌ته‌واوی پێكهاته‌كان به‌بێ جیاوازی، به‌ڵام ئه‌گه‌رهات و ئه‌و گروپ و كه‌سانه‌ واز له‌وكاره‌یان نه‌هێنن، به‌دڵنیاییه‌وه‌ وه‌ڵامێكی‌ توندمان ده‌بێت و بێده‌نگ نابین".


SNN:

هه‌ردی عادل ـ كه‌ركوك

  2 مانگ پێشتر - Oct 12 2017 2:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.