هەواڵ
یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌: پارتی‌ و گۆڕان به‌منزیكانه‌ جارێكی‌ دیكه‌ كۆده‌بنه‌وه‌
یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ له‌باره‌ی‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات، به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ یه‌كگرتوش ئاشكرایده‌كات، كۆبونه‌وه‌كانی‌ پارتی‌ و گۆڕان به‌رده‌وامده‌بێت، ده‌شڵێت:"هه‌وڵه‌كانمان كاریگه‌ری ئیجابی ده‌بێت و به‌منزیكانه‌ش جارێكی‌ دیكه‌ كۆده‌بنه‌وه‌".

مسته‌فا عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی جێبه‌جێكاری یه‌كگرتوی ئیسلامی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو له‌پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-دا، ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی كرد بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان و كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، بڕیاروایه‌ هه‌ر به‌هه‌وڵی یه‌كگرتوو، كۆبونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دولایه‌نه‌ به‌رده‌وامبێت له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا".

وتیشی‌:"یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ سوره‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌موان پێكه‌وه‌ ئه‌و گرفت و ناكۆكیانه‌ تێپه‌ڕێنن كه‌ له‌نێوانیاندا هه‌یه‌و بچنه‌ قۆناغێكی ئاشته‌وایی نیشتیمانی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای هه‌رێم".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلاكی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، "گرفتی ئێستای  نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌رێم، به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌نێوان پارتی و گۆڕاندایه‌، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نێوان ئه‌و دولایه‌نه‌ بگاته‌ چاره‌سه‌ر، ڕاسته‌وخۆ كێشه‌كانی دیكه‌ش به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چن".

سه‌باره‌ت به‌نیه‌تی‌ گۆڕان و پارتی بۆ كۆتاییهێنان به‌كێشه‌كانی نێوانیان، مسته‌فا عه‌بدوڵڵا وتی‌:"ئه‌وه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌، وایده‌بینین نیه‌تی باشی هه‌ردولایه‌نه‌كه‌ هه‌یه‌و گه‌یشتونه‌ته‌ قه‌ناعه‌تێكیش كه‌ له‌یه‌ك دوری و ناكۆكیه‌كان ده‌بێت تێپه‌ڕێت، به‌مه‌ش پێمانوایه‌ هه‌وڵه‌كانمان كاریگه‌ری ئیجابی ده‌بێت".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 5 ڕۆژ پێشتر - Oct 12 2017 2:25PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: Info@snnc.co
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.