هەواڵ
كۆمسیۆن زانیاری نوێ سەبارەت بە تۆماری دەنگدەرانی هەرێم ئاشكرا دەكات
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لەهەرێم، رێكارەكانی پاكسازییكردن لەتۆماری دەنگدەران دگرێتەبەرو وادەیەكیش بۆ تانەو سكاڵای لایەنە سیاسیەكان دیاری دەكات، وتەبێژی كۆمسیۆنەكەش رایدەگەیەنێت: نازانرێت ژمارەی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم چەندە".

شیروان زرار، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لەهەرێم، بەSNNی راگەیاند: پێشتر تۆماری دەنگدەرانی هەرێم بۆ پڕۆسەی ریفراندۆم بەكارهات و ئەنجومەنی كۆمسیارانیش پەسەندی كردووە، ئیٍَستاش لیژنەیەك بۆ تۆماری دەنگدەران پێكهاتووە، كە كاری لەسەر پاككردنەوەی ناوەكان كردووەو بەشێكی ئامادەكارییەكانی تەواوكردووە.

وتیشی:"بەشێكی دیكەی ئامادەكارییەكانی ئەو لیژنەیە ماوە، كە تایبەتە بە لابردنی ناوی مردوان و جیاكردنەوەی دەنگدەرانی تایبەت و گشتی، لەگەڵ كۆمەڵێك رێوشوێنی تر و پێویستە لەو ماوە یاساییەی بۆیان دیاریكراوە، كارەكانیان تەواو بكەن".

وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنن ئاشكراشیكرد، لەماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران، كە دوو هەفتەیە، تانە و سكاڵای لایەنە سیاسیەكان لە تۆمارەكە وەردەگیرێت و پاكسازی تێدا دەكرێت، دواتر دەكرێتە تۆماری كۆتایی و چاپ دەكرێت و دەنێردرێت بۆ وێستگەكانی دەنگدان.

سەبارەت بە ژمارەی دەنگدەرانیش، شیروان زرار وتی:"بەهۆی ئەوەی رۆژانە پاكسازی لە تۆماركە دەكرێت و ژمارەی دەنگدەران لەگۆڕانكاری بەردەوامدایە، بۆیە تائێستا ژمارەی كۆتایی دەنگدەران دەرنەكەوتووە".


SNN:

ئەركان جەبار

  2 مانگ پێشتر - Oct 12 2017 3:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.