هەواڵ
گۆڕان روونكردنەوە لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەكان دەدات
بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەكان و درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و حكومەت دێتە دەنگ، ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانیش رایدەگەیەنێت: لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان، لایەنەكان لەناو پەرلەمانەوە رێككەوتنێكی نوێ ئەنجام بدەن

بەگوێرەی هەندێك زانیاری نافەرمی، كۆبوونەوەیەك لەنێوان پارتی و یەكێتی و یەكگرتوو كراوە لەسەر ئاستی باڵاو تێیدا رێككەوتوون لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەكان و پەرلەمانیش بۆ ئەو مەبەستە رابسپێردرێت كە ئامادەكاری پێویست بكات.

نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بە SNNی راگەیاند: وەكو گۆڕان پێداگری لەسەر ئەوە دەكەین هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم لە یەكی تشرینی دووەمدا بكرێت، بۆئەومەبەستەش خۆمان ئامادەكردووە بۆئەوەی بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا بكەین و پاشان هێزو لایەنەكان بچنە پەرلەمان و رێككەوتنێكی نوێ بكرێت.

وتیشی:" ئێمە دژی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانین، چونكە وادەیەك بۆ هەڵبژاردنەكان دیاریكراوەو كۆمسیۆنیش كە نوێنەری هەر پێنج لایەنەكەی تێدایە ئامادەیی دەربڕیوەو دەتوانێت لەو وادەیەدا هەڵبژاردن بكات".

سەبارەت بەهەڵوێستی گۆڕان لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەكان، نزار مەحمود وتی: "هێشتا زووە هەڵوێست لەوبارەیەوە دەرببڕین، لەكاتی خۆیدا جڤاتی نیشتمانی بڕیاری خۆی دەدات".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 5 ڕۆژ پێشتر - Oct 12 2017 4:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: Info@snnc.co
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.