هەواڵ
دواین نرخی دۆلارو نەوت
ئێوارەی ئەمڕۆ 12ی تشرینی یەكەم، لەكاتی داخستنی دەرگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەهەرێمی كوردستان، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عیراقی جێگیرەو نرخی نەوتیش لەبازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆوەبینی.

كۆمپانیای پشتگیر بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان لەشاری سلێمانی نرخی دراوەكانی بۆ SNN ئاشكراكرد، كە بەمشێوەیەیە:

100دۆلاری ئەمریكی 126 هەزارو 750 دینار.

100یۆرۆ 148 هەزارو 500 دینار.

100پاوەن 165 هەزار دینار.

100هەزار تمەنی ئێرانی 31 هەزارو 750 دینار.

100لیرەی توركی 35 هەزارو 500 دینار.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بەدیناری عیراقی 126 هەزارو 750 دینار بوو.

لەلایەكی دیكەشەوە، بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی ئاشكراكردووە، بەشێوەیەك كە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ (56) دۆلارو (22) سەنت دابەزیوە، ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ بەرمیلێك نەوتی برێنت بە(56) دۆلارو (62) سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


SNN:

بەشی هەواڵ

 5 ڕۆژ پێشتر - Oct 12 2017 4:55PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: Info@snnc.co
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.