هەواڵ
كۆمەڵ هەڵوێستی خۆی لەسەر كۆبوونەوەی فراكسیۆنەكان ئاشكرا دەكات
كۆمەڵی ئیسلامی هەڵوێستی خۆی لەسەر كۆبوونەوەی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی بەغدا رادەگەیەنێت و سەرۆكی فراكسیۆنەكەشیان دەڵێت: ئەگەر فراكسیۆنەكان بەبڕیاری پێشوەختەوە بێنە ناو كۆبوونەوەكەوە، ئێمە بەشداری تێدا ناكەین.

وابڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو، هەر پێنج فراكسیۆنە كوردستانییەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەشاری سلێمانی كۆببنەوە.

ئەحمەد حاجی رەشید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لەئەنجومەنی نوێنەران، بە SNNی راگەیاند: لەپەیوەندیداین بۆئەوەی ئەو كۆبوونەوەیە بكەین و بڕیاری كۆتایی بدەین، بەڵام فراكسیۆنی پارتی بڕیاری پێشوەختی هەیە بۆ بەشداریكردن لەدانیشتنەكان.

وتیشی: "وەكو فراكسیۆنی كۆمەڵ وتومانە نابێت هیچ فراكسیۆنێك بەبڕیاری پێشوەختەوە بێتە كۆبوونەوەكەوە، ئەگەرنا ئامادەنین بەشداری تێدا بكەین".

بەوتەی سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ، "هیچ فراكسیۆنێك بڕیاری پێشوەختی نییەو لەكۆبوونەوەكەدا هەموو شتەكان گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، پاشان بڕیار لەسەر هەڵوێستی كۆتایی دەدرێت".

سەبارەت بەوەی ئایا كورد بەردەوام بێت لەسەر بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمان، ئەحمەد حاجی رەشید وتی: "وەكو فراكسیۆنی كۆمەڵ، بۆچوونمان وایە شەڕی كورد لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا دەكرێت تا ئەوكاتەی هەرێم بەشێك بێت لەعیراق، پێویستە نوێنەران لەوێ شەڕی خۆیان بكەن".

وتیشی: "بایكۆتی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبەرژەوەندی كورددا نییە".

رۆژی 10ی ئەم مانگە، فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵوێستی خۆی لەسەر گەڕانەوە بۆ بەغدا ئاشكراكردو رێناس جانۆ وتەبێژی فراكسیۆنەكەیان رایگەیاند: تائەوكاتەی حكومەت و پەرلەمانی عیراق پێداچوونەوە بەبڕیارەكانیاندا نەكەن، ناگەڕێینەوە بۆ بەغدا.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

  2 مانگ پێشتر - Oct 12 2017 6:11PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.